چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى په‌رمانى عێراق كران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كران و چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/ ئه‌یلوول/2022 له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى په‌رله‌مان، چه‌ند مووشه‌كێك ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كران، دوو مووشه‌كيش له‌ نزیك په‌رله‌مان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و په‌رله‌مانتارانیش هۆڵى دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانى ئه‌منى گیانى له‌ ده‌ست داوه‌ و چه‌ند كه‌سێكى تریش بریندارن. ئه‌م هێرشه‌ى په‌رله‌مان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران له‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆه‌وه‌  به‌ درۆن و  مووشه‌ك به‌رده‌وام چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان بۆردومان ده‌كات. چه‌ندان كه‌س به‌ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوون بوونه‌ته‌ قوربانى

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئه‌و هێرشانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و به‌ پێشێلكاریى سه‌روه‌ریى خاكى هه‌رێمى كوردستانى وه‌سف ده‌كات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین