محمد ساڵح عێراقى: هەرگيز لەگەڵ ئێوە بەشدارى دەسەڵات ناكەين عێراق ناوچەکە و جیهان
ساڵح محەمەد عێراق، كە بە وەزيرى نزيك لە موقتەدا سەدر، رێبەڕى رەوتى سەدر ناسراوە رايگەياند، "نيشتيمان لە پۆست و كورسى و دەسەڵات و چەك و پڕۆژەى ئێوە گرنگترە، بۆيە هەرگيز لەگەڵ ئێوە بەشدارى دەسەڵات ناكەين."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە ساڵح عێراقى رايگەياند، "هەرگيز بۆ تەواوكردنى گرێبەستى گەندەڵى و گێڕانەوەى عێراق بۆ چوار گۆشەى يەكەم و هاوكێشەى شكستخواردوو لەگەڵ ئێوە بەشدارنابين."

لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئەو داوايەى ئێوە خواى گەورە رێگرى لێكردووە چونكە زيانى بە نيشتمان گەياندووە، مەرجەعيەتيش گوتى، "كەسى تاقيكراوە دووبارە ناكرێتەوە." چونكە هەمان سيستەم و دەستوور و ميكانزم و مليشيا و شوێنكەوتەييە."

وەزيرەكەى سەدر ئەو خواستانەى هێزە عێراقييەكان بەپێچەوانەى بەخواستى جەماوەر دەزانێت و دەڵێت، "ئەوەش هەمان ئەو شتانەيە كە خەڵك خۆپيشاندان و ناڕەزايي لەدژ دەربڕين، بەڵام ئێوە گوێتان پێ نەدان، سەرەريتان پێشێل كرد."

عێراقى هێرشى توند دەكاتە سەر هێزە سياسييەكان بە گەندەڵى تۆمەتباريان دەكات، ئاماژە بەوە دەكات، "ئێوە ئێستا خاوەن سەرماەى گەورەن پێشتر خاوەن كارى سادە بوون، بەچى بوون بە خاوەنى مليار و كۆشك و باغ و بازرگانى، هەموو ئەوانەش لەسەر حيسابى گەلێكى ستەمديدەيە، ئەوانەى كە لە تشرين و عاشوور داواى قوت و مافەكانيان كرد، ئێوە شەهيدتان كردن.

لە كۆتايش عێراقی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەگەر ئێوە بگەڕێنەوە سەر ئەوەى پێشوو ئەوا كۆتايى خۆتان و عێراق دەبێت."

زۆربه‌ى رێنماییه‌كانى موقته‌دا سه‌در له‌ لاى كه‌سێكه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ى به‌ "وه‌زیرى فه‌رمانده‌" ناسراوه‌ و گوایه‌ كه‌سێكى نزیكه‌ له‌ موقته‌دا سه‌در. سه‌دریش پشتڕاستى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین