ئەنجوومەنی ئاسایش دژ بە رووسیا كۆ دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیاری سەر كۆنەكردنی خستنە سەر راپرسیی ناوچەكانی ئۆكراینا بۆ خستنە سەر رووسیا دەدات، رووسیاش ڤیتۆ بەكار دەهێنێت.

ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە ئەمریكا و ئەلبانیا پڕۆژە بڕیارێكیان دژ بەرووسیا ئامادەكردووە، كە وردەكارییەكانی بڵاونەكرایتەوە، سەركۆنەی راپرسییەكانی رووسیا لە ناوچەكانی  خێرسۆن و زاپۆریژیای ئۆكراینا دەكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی رووسیا مافی ڤیتۆی هەیە، پێناچێت ئەو پڕۆژە بڕیارە پەسەند بكرێت.

پێشتر كرملین رایگەیاند، (خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا)ی ئۆكراینا بەفەرمی دەخاتە سەر وڵاتەكەی، ئەوەش لەدوای ئەوە هات ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی كرد.

بەگوێرەی رێوڕەسمی دوێنێ پێنجشەممە رووسیا ئامادەسازی بۆ ئەوە دەكات ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی ڤلادیمێر پۆتین ئەو دوو ناوچەیە بخاتە سەر وڵاتەكەی.

دیمیتری بیسكۆڤ، گوتەبێژی كرمیلین رایگەیاند، "رێوڕەسمی رایگەیاندنی ئەو دوو ناوچەیە بۆ خستنەسەر رووسیا لە چوارچێوەی رێوڕەسمی كرمیلین دەبێت، پۆتین بەو بۆنیەوە وتارێكی گرنگ دەدات."

سەبارەت بە كاردانەوەكانی وڵاتانی رۆژئاوا، ئۆكراینا پێیوایە وەڵامی گونجاو بۆ رووسیا ئەوەیە سزای زیاتری بەسەر بسەپێنن و پێدانی چەكی زیاترە بە هێزەكانی وڵاتەكەشی بدەن بۆ ئەوەی لە بەرەوپێشچوون بەردەوامبن .

كۆمیسیۆنی ئەوروپا سزای نوێی بەبڕی حەوت ملیار یۆرۆ سزای نوێی بەسەر رووسیا سەپاندووە، هەروەك سنوورێكی بۆ نرخی نەوت داناوە، جگە لەوەش لیستێك ناوی بۆ رێگری لە گەشتكردن  و بلكۆكردنی سەرچاوەكانیان ئامادەكردووە. 

پێشتریش لە ساڵی (2014) رووسیا بە فەرمی دوورگەی كریمیای داگیركرد، تا ئێستاش ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی دایە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین