عەلی زەیدی: مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵانی  داهاتوو مسۆگەرە عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دابینکردنی مووچە و کێشە ئابووریەکان ڕایگەیاند، توانیمان موچە دابین بكەین و رێڕەوی جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوت بدۆزینەوە، حکومەت بەم زووانە پڕۆژەیاسای بودجە دەنێرێت بۆ پەرلەمان. کار دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستا و پاراستنی سەقامگیریی ئابووریی عێراق.

ڕۆژی هەینی (2026/8/21) عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەشتەمین دیالۆگی بەغدا ڕایگەیاند، عێراق لە قۆناغێکی سەختدایە و زیاتر لە چارەسەرێکمان بۆ کێشە ئابوورییەکان هەیە. حکومەت کار دەکات بۆ کاراکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان، حکومەت بەم زووانە پڕۆژەیاسای بودجە دەنێرێت بۆ پەرلەمان. مووچەی فەرمانبەران و پێدانە حکومییەکان دەستەبەرکراون و بەردەوامین لە پلانێک بۆ داپۆشینی ساڵانی داهاتوو.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، پلانی چاکسازی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان. حکومەت خاوەنی زیاتر لە چارەسەرێکە بۆ ئەو کێشە ئابوورییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، کار دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستا و پاراستنی سەقامگیریی ئابووریی عێراق. کار دەکەین بۆ فراوانکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، و کار هەیە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بانیاس و عەقەبە. کار دەکەین بۆ زیادکردنی پشکی هەناردەکردنی عێراق لە ڕێگەی ئۆپێکەوە و هەوڵ دەدەین لە ماوەی 6 ساڵدا بگەینە 8 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران زەیدی دەڵێت، توانیمان مووچە دەستەبەر بکەین و ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە. بودجەیەک پێشکەش دەکەین کە نەخشەرێگایەک بێت بۆ داهاتووی ئابووریی عێراق. 

زەیدی باسی لە ڕادەستکردنی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکان کردوو و گووتیشی، سەرجەم هێزە سیاسییەکان بە تەواوی کۆکن لەسەر بەردەوامبوون لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و کارکردن لەسەر میکانیزمەکانی ڕادەستکردنی چەک و کۆتاییهێنانی بەم حاڵەتە بەردەوامە. هیچ مەبەست یان ئەگەرێک بۆ هیچ پێدادانێکی سەربازی نییە و ڕێگە بە دوژمنانی عێراق نادەین هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە.، هیچ پاشەکشەیەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نییە و حکومەت پشتیوانییەکی بەربلاوی هێزە سیاسییەکانی هەیە. بوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت ژینگەیەک دروست دەکات کە وەبەرهێنان دەردەکات و ئەمەش ڕەتکراوەیە چونکە لە بەرژەوەندیی عێراقییەکاندا نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین