وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: بڕیارەکانی ئەڵمانیا هێمایە بۆ دەستپێکردنی جەنگ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەڵمانیا دژی ڕووسیا بە دەستپێکی هەڵبژاردنی جەنگێکی ڕاستەقینەیە ناودەبات و دەڵێت، "ئەڵمانەکان جەنگێکی نوێیان لەگەڵ ئێمە دەوێت."

ڕۆژی دووشەممە (2026/9/7) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەکانی ئەڵمانیا لە دژی وڵاتەکەیان کردوو و ڕایگەیاند، ئەڵمانیا ڕێوشوێنی توندی بەرامبەر وڵاتەکەمان دەستپێکردووە بەهۆی گومانی بوونی درۆنێک بەسەر فڕۆکەخانەی لایپزیک – هالێ، لەبەرامبەردا کونسوڵخانەکانمانیان لە شاری بۆن، هەروەها ماڵی رووسی لە بەرلین داخستووە.

لاڤرۆڤ هۆشداری بە بەرپرسانی ئەلمانیا دەدات و دەشڵێت، "ئەلمانەکان درۆنێکیان لە فرۆکەخانە دۆزیتەوە و دەشڵێن درۆنەکە سەر بە ڕووسیایە، ئەمە لە ڕاستیدا دەستپێکردنی جەنگێکی نوێیە لە دژی ئێمە، من لە یادمە بەر لە جەنگی جیهانی دووەمیش ئەڵمانەکان هەموو نوێنەرایتییە دیپلۆماسیەکانی ڕووسیایان لە وڵاتەکەیان داخست و ئەمەش هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نییە، ئەوان جەنگێکی نوێیان لەگەڵ ئێمە دەوێ."

ئەو هۆشدارییەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت، لە (4)ـی ئەم مانگە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەیەکی فرۆکەیەکی پەیوەست بە گواستنەوەی ئۆکراینا لە فرۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا دۆزرایەوە، هەواڵگریی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە ئەم درۆنە سەر بە هێزەکانی هەواڵگریی ڕووسیایە و لەئێستادا حکومەتی ئەڵمانیا دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ڕووسیای بە بەرپرسیار دانەوە و کونسوڵخانەکانیشی داخستووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین