كەناڵی BBC پەخشی رادیۆیی زمانەكانی عەرەبی و فارسی رادەگرێت کولتوور
ئیدارەی كەناڵی (BBC) بڕیاری دا، بەخشی بەشەكانی رادیۆیی بە زمانی عەرەبی و فارسی و چینی و بەنغالی چەندین زمانی تر رابگرێت، بەپرسانی كەناڵەكەش هۆكاری راگراتنەكەی بۆ قەیرانی دارایی دەگێڕنەوە.

ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) ئیدارەی كەناڵی (BBC) لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای پەشخی رادیۆكەی بەزمانەكانی عەرەبی و فارسی و چینی توركی و ئۆردۆ و هندی چەندین زمانی تر رادەگرێت.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "لەچوارچێوەی راگرتنی ئەو بەشانە (383) كەس كارەكانیان لە جیهان كۆتایی دێت، بەوەش ساڵانە (28) ملیۆن و (500) هەزار جونەیهی ئیستەرلینیمان بۆ  دەگەڕێتەوە."
سەبارەت بە هۆكاری راگرتنی ئەو بەشانەش لە راگەیێندراوەكە هاتوەە، "بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان تێچووی بەخشەكانمان زیادی كردووە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئیدارە كەناڵەكە ئەو بڕیارە قوورسە بدەن."

سەبارەت بە بەشەكانی تری ئەم زمانانە، دەستەی ئیدارەی كەناڵەكانە روونی كردۆتەوە، "هیچ بەشێكی تری خزمەتگوزاری زمانەوانی داناخرێت، زۆربەی خزمەتگوازییەكان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پێشكەش دەكرێت."

 (BBC) عەرەبی گەورەترین و کۆنترین، لە سێی  کانوونی دووەمی (1938)ەوە دامەزرا، دوێنێ پێنجشەممە دەستەی بەڕێوەبردنی كەناڵەكە بەفەرمی بڕیاری راگرتنی پەخشەكەی دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین