سێ ئەفسەرى سوپاى پاسداران لە رۆژهەڵاتى ئێران كوژران ئێران
سوپاى پاسدارانى ئێران لە راگەيێندراوێكدا كوژرانى حەميد رەزا هاشمى، ئەندامى دەزگاى هەواڵگرى سوپاى پاسدارانى راگەياند، كە لە پێكدادانێك بريداربووە، پاشان بەهۆى سەختى برينەكەى گيانى لەدەستداوە، پێشتريش دوو ئەفسەرى تر لە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە كوژراون.

ئەمڕۆ شەممە (يەكى/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە سوپاى پاسدارانى ئێران رايگەياندوە دواى ئەوەى ئەفسەرێكى تريان برينداربووە بەهۆى سەختى برينەكەى گيانى لەدەستداوە.

سەبارەت بەهۆكارى برينداربوونى تا ئێستا رانەگەيێندراوە، كە ئەو ئەفسەرە لە خۆپيشداندانەكانى چەند رۆژى رابردوو برينداربوو، ياخود بەهۆى پێكدادانى ترەوە بريندار بووە.

بەمەش ژمارەى ئەو ئەفسەرانەى لە ناوچەى سيستان و بلوجستان كوژراون، دەبێتە سێيەم ئەفسەر، پێشتريش حوسێن مودەڕيس خەيبانى لە رووداوێك دا كوژرا، بەگوێرەى كەناڵى فەرمى ئێران لە رووداوى خەيبانى (20) كەسى ترى لەگەڵ بريندار بووە.

لەلايەكى ترەوە كەناڵى فەرمى ئێران رايگەياند، “عەلى مووسەوى فەرماندەى هەواڵگرى سوپاى پاسداران پێشتر لە ناوچەى سيستان و بەلوجستان كوژراوە.”

لە دواى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى خۆپيشاندانى بەرفراوان زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتۆتەوە، تا ئێستا لە چەند ناوچەيەك پێكدان لەنێوان خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنييەكان روويداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین