پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق دروست بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادى سێیه‌مى راپه‌ڕینى تشرین، خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دواتر گرژیى تێكه‌وت و به‌م هۆیه‌یشه‌وه‌ 23 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 له‌ ساڵیادى سێیه‌مى راپه‌ڕینى تشرین، خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كه‌، گرژیى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بوو.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گولله‌ى پلاستیكى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى خۆپیشاندانه‌كان به‌كارده‌هێنن، چونكه‌ خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕێ بكه‌ون، له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌نێو خۆپیشانده‌ران تاپڕ "تفه‌نگى راو" بوتڵى گڕكه‌ر "مولوتۆڤ" له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌ران پێكهاتووه‌.

به‌ هۆى ئه‌و پێكدادانه‌یش 17 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و شه‌ش كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندارن. پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق 10 رێنمایى به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌، بۆئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌بچن،  دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ جۆره‌ فیشه‌كێك له‌ دژى خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت.

له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2019 خۆپیشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئێستا به‌ "راپه‌ڕینى تشرین" ده‌ناسرێت، له‌ ئه‌نجامدا حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین