داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووخانى باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌غدا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ بكرێت كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌ به‌غدا رووخاوه، ماجد شنگالى گومانى له‌ رووخانه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێ، "باڵه‌خانه‌كه‌ نوێیه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌ نزیك گۆڕه‌پانى واسق باڵه‌خانه‌یه‌كى چوار نهۆمى رووخا، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ بۆ شیكاری نه‌خۆشییه‌كان به‌كارهاتووه‌. به‌گوێره‌ى زانیاریییه‌كانى به‌رگرى شارستانى تا ئێستا 13 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووى باڵه‌خانه‌كه‌ رزگار كراون.

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتار له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ حكومه‌ت و په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بكه‌ن. شنگالى ده‌ڵێ، "رووخانى باڵه‌خانه‌یه‌كى نوێ كه‌ بۆ تاقیگه‌ى نیشتمانى به‌كارهاتووه‌، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دروستيان كردووه‌، كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه‌ و چه‌ندان پرسیار ده‌وروژێنێ، ئایا ده‌ستێكى شاره‌وه‌ى له‌ پشت بووه‌؟ یاخود له‌ كاتى دروستكردنى گه‌نده‌ڵى تێكه‌وتووه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین