حكومەتى عێراق داهاتى نەوتى مانگى رابردوو ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌ مانگى رابردوو"ئەيلوول" زیاتر له‌ (98) ملیۆن (765) هەزار و (153) به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌یشى نزیكه‌ى نۆ ملیار دۆلار بووه‌.

ئەمڕۆ شەممە (يەكى/تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (واع) بڵاويكردەوە، وزارەتى نەوتى عێراق رايگەياند، داهاتى مانگى رابردوو نزيكەى نۆ مليار دۆلارە.

وەزارەتى نەوت وردەكارييەكانى بڵاوكردۆتەوە، كە بەگوێرەى داتا سەرەتاييەكان لە مانگى رابردوو حكومەتى عێراق بايى نزيكەى نۆ مليار دۆلار نەوتى فرۆشتووە.

وەك لە وردەكارييەكان هاتووە، بەشێكى ئەو نەوتە لە رێگەى بەندەرى جيهان فرۆشراوە. 
حكومەتى عێراق رۆژانە سێ مليۆن و (292) نەوتى فرۆشتووە، تێكڕايى نرخى هەر بەرميلێك (88) دۆلار و (83) سەنت بووە. 
مانگانە وەزارەتى نەوتى عێراق وردەكارييەكانى فرۆشى نەوت بڵاو دەكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین