لە سلێمانى نرخى ئەمپیرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى ئەیلوول دیاریکرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئەیلوول دیاریکرد و نرخەکانیش "به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەکان گۆڕانکارى تێدا" دەکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکى/ئەیلوول/2022) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە "بە (64) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دینار دەبێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، نرخی ئەمپێرێك كارەبا "لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات."

دەربارەى خشتەى کارکردنى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بۆ مانگى تشرینى یەکەم، "مۆلیدە لەکاتژمێر (12) نیوەڕۆ بۆ (1)ى شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر (6:30) بۆ (8)ى بەیانى ئەگەر کارەباى نشتیمانى کوژایەوە، دەبێ موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن."

دەشڵێت، "پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین