ئێران بە درۆن سنوورى قەزاى چۆمان بۆردومان دەکات ئێران

نوچەنێت:

ئێران ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان گوندێکى سنوورى باڵەکایەتى سەر بە قەزاى چۆن بۆردومان دەکات، کە تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان دیار نین.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تشرینى یەکەم/2022) بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24، ئێران جارێکى تر فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى بۆمبڕێژکراو گوندی وەردەی لە سنووری قەزای چۆمانی بۆردوومان کرد.

سەبارەت بە زیانە ماددیى و گیانییەکانى بۆردوومانەکەى ئەمڕۆ ئێران، تاوەکو ئێستا نەزراوە زیانەکان چەندن.

هاوکات دوێنێ (یەکى/تیشرینى یەکەم/2022) ئەمجەد حوسێنپەناهی، فەرماندەی سەربازیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاند، ئێران چەند بارەگایەکى لەسنوورى گەڵوەزەرد، بەربزین، سەقەر بۆردومان کردوون، بەڵام بۆردوومانەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە، تەنها زیانى ماددى بەر بارەگاکانیان کەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین