بۆچى عێراق پاره‌ى 20 هه‌زار دیناریى چاپ ده‌كات؟ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، چاپكردنى پاره‌ى 20 هه‌زار دیناریى له‌ لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌ڵگه‌ نییه‌ بۆ هه‌ڵاوسان، به‌ڵكو بۆ ئاسانكردنى مامه‌ڵه‌ى بازاڕه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 موزهیر محه‌مه‌د ساڵح لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و باسى له‌ ئامانجى بانكى ناوه‌ندى عێراق كردووه‌ له‌ چاپكردنى پاره‌ى 20 هه‌زار دیناری و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بانكى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندى به‌ بارودۆخى هه‌ڵاوسانه‌وه‌ نییه‌. 

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "ده‌ركردنى پاره‌یه‌كى نوێ بۆ مامه‌ڵه‌ى كاش به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت زۆر به‌رز نییه‌، ئه‌وا مه‌رج نییه‌ گوزارشت بێت له‌ بارودۆخى هه‌ڵاوسان، به‌ڵكو چاككردنى سیسته‌مى دراوه‌ و ئه‌و پاره‌ مامناوه‌ندییه‌ زیاتر خزمه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان ده‌كات".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه‌ى بانكى ناوه‌ندى له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنى سیاسه‌تى بانكه‌كه‌ دێت. ئه‌و دراوه‌ى عێراق ئێستا مامه‌ڵه‌ى پێده‌كات له‌دواى 2003 و كه‌وتنى رژێمى به‌عس كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ و له‌ چه‌ند یه‌كه‌ك پێكهاتووه‌، 250 و 500 و 1000 و 5000 و 10000 و 25 و 50 هه‌زار دیناریى. پێشتریش یه‌كه‌ى 50 دینارى هه‌بوو به‌ڵام ئێستا مامه‌ڵه‌ى پێناكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین