لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌.

\ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 تركى عه‌تبى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ به‌غدا لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بنه‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ندان بابه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به‌ كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، باسى له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كامه‌ لایه‌نه‌ كورد له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌شڵێ، "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ده‌بێت ره‌وتى سه‌در به‌شدارى له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت بكات".

پێشتر بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ شاندێكى سێقۆڵى كورد و شیعه‌ و سوننه‌ سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن. تركى عه‌تبى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ بابه‌تى ئه‌و دیداره‌ ماوه‌ و ئه‌نجامیش ده‌درێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین