د.كه‌مال مه‌زهه‌ر پرسه‌ى بۆ دانانرێت و به‌ كاتى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌نێژرێت کولتوور

سیهام میران – نوچەنێت

كه‌سوكارى د. كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونووسى كۆچكردوو رایانگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى په‌تایه‌ى له‌ كوردستان و جیهان هه‌یه‌، ته‌رمى كۆچكردوو له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ كاتى ده‌نێژرێت و پرسه‌ى بۆ دانرێت.

ئه‌مڕۆ  سێشه‌م 16ى ئادار مێژوونووسى به‌ناوبانگى كورد د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایى كرد، كه‌سوكارى دكتۆر كه‌مال راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و مردنى ئه‌ویان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌ناوى د. هندرێن جه‌مال سۆران كه‌ خوشكه‌زاى د. كه‌مال مه‌زهه‌ره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "پاش نەخۆشیەکی درێژخایەن د. كه‌مال مه‌زهه‌ر گیانی سپارد لە نەخۆشخانەی (بۆن)ی ئەڵمانیا کۆچی دوایکرد".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، "بەهۆی ئەو بارە نەخوازەی کە رووی لە هەموو جیهان کردووە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ناتوانیین پرسە دابنێین، وە بۆ ماوەیەکی کاتی لە دەرەوە دەنێژرێت."

د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ساڵى 1937 له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1963 بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌ مێژووى هاوچه‌رخ به‌ده‌ست هێناوه‌ و ئه‌مڕۆ 16ى ئادارى ساڵى 2021 كۆچى دوایى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین