رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دژ بەخۆپیشاندەران دەوەستێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەری (جەزیرە) بڵاویكردەوە رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە مردنی ژینا ئەمیتی رایگەیاند، "مردنی ژینا ئەمینی بە توندی دڵی هەژاندم، ئەوە رووداوێكی ناخۆش بوو."
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "هەندێك خەڵك لە شەقامەكانهۆكاری نەمانی ئاسایشن، ئەوەش لە لایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل پیلانی بۆ داڕێژراوە، هەندێك لە ئێرانییە ناپاكەكانی دەرەوەش هاوكاریان دەكەن."
خامنەئی پاڵپشتی خۆی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەربڕی و رایگەیاند، "ئەوان رووبەڕووی كەسانێكی تێكدەر دەبنەوە، كە دەیانەوێت ئاسایشی وڵات تێك بدەن، دەركەوت گەلی ئێران لەو رووداوانەی ئەم دواییە زۆر بەهێزبوون، لە داهاتووش رووبەڕووی هەر هەوڵێكی دوژمنان دەبنەوە كە وڵاتەكەیان بكات بە ئامانج."
لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان سەرجەم شارەكانی ئێرانی گرتەوە، تا ئێستا سەدان خۆپیشاندەر دەستگیركراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment