ئێران بۆ ئۆکراینا: هێرشەکانتان بێ وەڵام نابێت ئێران

نوچە نێت:

ئۆکراینا لە دەریای خەزەر هێرشیکردە سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێران، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "ئەو کارە بێباکانەی ئۆکراینا هەرگیز بێ وەڵام نابێت."

ڕۆژی یەکشەممە (2026/7/26) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، سوپای ئۆکراینا لە دەریای خەزەر کەشتییەکی ئێرانی کردە ئامانج، ئەمەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی باڵای ئێرانی لێکەوتەوە. لەوبارەیەوە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا عەلی نیکزاد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات و ڕایگەیاند، "هەموو کات بەرامبەر هەر هێرشێکدا سوپاکەمان مافی بەرگرییکردنی لەخۆی پاراستووە، هێرشەکانی ئۆکراینا بۆسەر مافە ڕەواکانمان دەبێتە ئامانجی هێزە سەربازییەکانمان بۆ وەڵامدانەوە."

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، کە لەو هێرشەدا کەشتیوانێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکیش بریندار بووە و دەشڵێت، "هەرگیز ئەو هێرشە بێ وەڵام نابێت."

لەلایەکی دیکە سەبارەت بەو هێرشە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رووداوەکەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند، "ئۆکراینا هێرشیکردۆتە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای خەزەر، بەهۆیەوە کەشتیوانێک گیانی لەدەستداوە."

هەروەها حکومەتی ئێران ئیدانەی ئەو هێرشەی کردوو بە کارێکی دەستدرێژی بۆسەر سەروەریی وڵاتەکەی ناوبرد، هاوکات سوپای ئۆکراینا هێرشەکانی پشراستکردەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەراندەوە کە ئەو کەشتییە کەرەستەی سەربازیی زۆری پەیوەست بە ئێرانی هەڵگرتبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین