كازمى: ئه‌گه‌ر گفتوگۆ نه‌كه‌ین ئاگره‌كه‌ هه‌مووان ده‌سوتێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وتارى به‌شداربوونى له‌ ساڵرۆژى كۆچى دوایى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆى لایه‌نه‌كانى عێراق كردەوە و گوتى، "ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئه‌وا ئاگره‌كه‌ هه‌مووان ده‌سوتێنێ".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 له‌ هه‌ولێر مه‌راسیمێك بۆ ساڵڕۆژى كۆچى دوایى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وتارێكدا دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كرده‌وه‌ و گوتى، "گفتوگۆ تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئه‌وا ئاگره‌كه‌ هه‌موومان ده‌سوتێنێ".

كازمى له‌ به‌شێكى ترى وتاره‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوو په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاستى برایه‌تى به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش دواى چه‌ندان قۆناغى شڵه‌ژان وگرژیى هاتووه‌.

جگه‌ له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك  كۆمارى عێراق، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى وچه‌ندان به‌رپرسى ترى هه‌رێم و عێراق له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌شداربوون. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین