ره‌وتى سه‌در: له‌ دژى سوودانى ئاستى ناڕه‌زاییه‌كان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در ئاشكراى كردووه‌، ئه‌وان ئاماده‌كاریى خۆپیشاندانێكى تر ده‌كه‌ن له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئاستى ناڕه‌زاییه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى ترى عێراق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ره‌وته‌كه‌یان ئێستا ئاماده‌كاریى بۆ خۆپیشاندانێكى نوێ ده‌كه‌ن، تا به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێگرى له‌ كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق بكه‌ن.

سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در ده‌ڵێ، "ئه‌م جاره‌ خۆپیشاندانه‌كان جیاواز ده‌بێت و له‌ به‌غدا و شاره‌كانى ترى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌بێت".

له‌كۆتایى مانگى ته‌مووزى رابردوو لایه‌نگرانى سه‌در له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر په‌رله‌مان و ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان مانیان گرت، تا ئێستایش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ كاندیدبوونى سوودانى پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین