دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێك له‌ دژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ باڵاى دادگاى فیدڕاڵى به‌ بڕیارێك ده‌سه‌ڵاتى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ناده‌ستووریى له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چواری تشرینی یەکەمی 2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه‌ و تێیدا بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، "ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌گوێره‌ى ماده‌ى 2/ یه‌كه‌م یاساى ژماره‌ى چوارى ساڵى 2014 ئه‌وا پێچه‌وانه‌ى هه‌ر دوو ماده‌ى 20 و 102ى ده‌ستوورى كۆمارى عێراقه‌، بۆیه‌ به‌ ناده‌ستوورى داده‌نرێت".

دادگاى فیدڕاڵى ده‌شڵێ، "گرنگترین رێگه‌ بۆ به‌دیهێنانى دیموكراسى  دۆزینه‌وه‌ى ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانى بۆ نه‌كرێت" هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "زامن نه‌بوونى مافى گه‌ل له‌ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و كاندیدبوون وا ده‌كات پرۆسه‌ى سیاسى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى له‌ده‌ست بدات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین