ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین فرۆشیار و سعوودیه‌ گه‌وره‌ترین كڕیارى چه‌كن وەرگێڕان

ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت

بە پێێ زانیارییەکانی دەزگای لێکۆڵینەوە بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم (Sipri)، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٠٥وە، بازرگانی چەک لە ئاستی جیهانیدا لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، هەرچەندە تا ڕادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە ٠.٥%، بەڵام ڕێژەی فرۆشتنی چەکی وڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەر وەک پێشوو لە بەرزبوونەوەدا بووە.

 

ئه‌مریكا له‌ چوارساڵى رابردوو چه‌ك و پێداویستى به‌ 96 وڵات فرۆشتووه‌
 


بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "اخبار روز"، بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لێکۆڵینەوە بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی، کەمبوونەوەی ڕێژەی چەکی هەناردەی ڕووسیا و چین لە کاتێکدایە کە ڕێژەی چەکی فرۆشراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانادا بەرز بووەتەوە، هەروەها ڕێژەی کڕینی چەک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ژاپۆن و کوریای باکوور لە بەرزبوونەوەدایە. 
"ئەلیکساندەر کویموا" یەکێک لە نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت بێگومان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر شێوازی دابەشبوون و ئیمزای ڕێککەوتننامە نوێکان داناوە. 
بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەکان، ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠، بڕی ٣٧٪ی چەکی فرۆشراوی جیهانی بۆ خۆی تەرخان کردووە و چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە ٩٦ وڵاتی جیهان فرۆشتووە. بەو جۆرە لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥، ڕێژەی چەکی فرۆشراوی ئەمریکا ١٥% بەرز بووەتەوە. 
لەنێوان ٩٦ وڵاتی کڕیاری چەکی ئەمریکادا، ڕێژەی کڕینی چەک لە لایەن ئیسرائیلەوە ٣٣٥٪ و قەتەر ٢٠٨٪ زیادی کردووە. 
هەناردەکردنی چەک بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٢٥٪ زیادی کردووە و سعوودیه‌ گەورەترین كڕیارى چەکە لە ئاستی جیهاندا. 
ڕێژەی چەکی هاوردەی سعوودیه‌ ٦١٪ و قەتەر به‌رێژه‌ى ٣٦١٪ لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەرز بووەتەوە. 
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژەی چەکی هەناردەی ڕووسیا بەهۆی کەمبوونەوەی داواکاری هیند وەک گەورەترین هاوردەکاری چەک لە جیهان لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠١٩دا گورزێکی قورسی بەرکەوت. بڕیاری حکوومەتی هیند بۆ پەرەپێدان بە پیشەسازیی ناوخۆیی لە بواری سەربازیدا بووە هۆی ئەوەی کڕینی کەلوپەلی سەربازی لە ڕووسیا تا نیوەی ڕێژەی کڕینە پێشووەکان دابەزێت. 
هەناردەی سەربازیی وڵێتی (چین)یش بە هۆی کێشە و گرفتی دەستپێڕاگەیشتن بە بازاری وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو لەو ساڵانەدا بڕی ٠٨٪ کەمی کرد. (پاکستان)یش هەرچەندە وەک کڕیاری سەرەکی چەکی پەکین، ڕێژەی چەکی هاوردەی خۆی بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە بەڵام ئەو وڵاتە لەم دواییانەدا یەکێک لە گەورەترین مامەڵەکانی کڕینی چەک لە چینی پشتڕاست کردووەتەوە و بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٨ بە تەواوەتی چەکەکانی ڕادەست بکرێن. 
ئەوە لە حاڵیکدایە کە فەڕەنسا بە شێوەیەکی بەرچاو (٤٤٪) پەرەی بە هەناردەکردنی چەک داوە. بە بڕوای لێکۆڵەرانی دەزگای ستۆکهۆڵم، دوای دوو دەیە هەوڵی فەڕەنسا، سەرکەوتنی ئەو وڵاتە لە فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ڕافال، یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیە. 
بە لەبەرچاوگرتنی هەناردەکردنی چەکی فەڕەنسیی بۆ ٧٠ وڵاتی جیهان، هیند، میسر و قەتەر کڕیاری ٥٩٪ی ئەو کەلوپەلە سەربازییە بوون. 
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بەرزبوونەوەی ٢٠٪ی فرۆشتنی چەکی (ئەڵمانیا)یش بە هۆی فرۆشتنی ژێردەریاییەکانەوە بووە. 
بە پێچەوانەی پاریس، بەرلین لە ساڵی ٢٠١٨دا فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعوودیه‌ قەدەغە کرد. سەرەڕای ئەوە کوریای باشوور یەک لە چواری چەکەکانی ئەڵمانیای کڕیوە. 
ئەمریکا، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و چین بڕی سێ لە چواری کۆی ڕێژەی چەکە فرۆشراوەکانی جیهانییان بۆ خۆیان تەرخان کردووە.

خشته‌ى گەورەترین هەناردەکارانی چەک لە ئاستی جیهاندا


خشته‌ى گەورەترین هاوردەکارانی چەک لە ئاستی جیهاندا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین