ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی
ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا گفتوگۆ لەسەر دوو بڕگە دەکات یەکێک لەوانە، "خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی."

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرینى یەکەم/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوە، بڕگەى یەکەمى کۆبوونەوەکە بریتییە لە "خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان."

هاوکات بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکە، "خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو" دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین