سەرۆكى رووسيا ياساى لكاندنى چوار ناوچەى بە وڵاتەكەى واژۆ كرد عێراق ناوچەکە و جیهان
ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا، ياساى لكاندنى ناوچەكانى (خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا)ی بە وڵاتەكەى واژۆ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆكى رووسيا ياساى لكاندنى ئەو چوار ناوچەى بە وڵاتەكەى واژۆكرد، ئەوەش دواين هەنگاوە بۆ ئەو بڕيارەى لە هەفتەى رابردوو حكومەتى رووسيا.

دوێش ئەنجوومەنى ڤيدڕاڵى رووسيا ژووى باڵا لە پەرلەمانى ئەم وڵاتە بە كۆى دەنگ رێككەوتنى لكانى ناوچەكانى ئۆكرايناى پەسەند كرد، ئەوەش دواى ئەوە دێت ئەنجوومەنى دۆما بە كۆى دەنگ بڕيارەكەى پەسەند كردبوو.

لێكەوتەكانى ئەو ياسا نوێيە پێويستى بە هەمواركردنەوەى دەستوورى رووسيا، بۆ ئەوەى كێشە و پێويستييەكانى ئەو ناچە نوێيانەى رووسيا ديارى بكرێت.

لەكۆتايى مانگى رابردوو سەرۆكى رووسيا واژۆى لەسەر بەڵگەنامەى لكاندنى ئەو چوار ناوچەيە كرد، ئەوەش كاردانەوەى زۆرى وڵاتانى جيهانى بەدواى خۆيدا هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین