ئۆپێك رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت كەم دەكاتەوە ئابووری جیهان
دوای ئەوەیی رێكخراوی ئۆپیك بڕیاری دا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەكان كەمبكاتەوە، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە راگەیێندراوێكدا رێكخراوی پۆپێك بەلایەنگری رووسیا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بەگوێرەى راگەیێندراوەكەی كۆشكی راوێژكاری نەتەوەیی ئەمەریكا و بریا دیس، راوێژكاری باڵایی ئابووری واژۆیان لەسەر كردووە، ئاماژە بەوە دەكەن، "دابەزاندنی بەرهەمی نەوت زیان بەو وڵاتە دەگەینێت كە گیرۆدەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوونە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئابووری جیهان لەگەڵ بەردەوامی جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا كاریگەری خراپیە دەبێت.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمريكا لەم نزیكانە فەرمان بە دابەزاندنی نەوتی یەدەگی وڵاتەكەی دەكات بڕیاریشە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت دابنێت مانگی داهاتوو (10) بەرمیل نەوت دەخاتە بازاڕەوە.

لەلایەكی ترەوە ئەنتۆنی بلینكن، وەزيری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، "ئیدارەی كۆشكی سپی پێیوایە دەبێت خستە بازاڕی وزەی جیهانی بەگوێرەی داواكارییەكان بێت."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، "رۆژانە هەموو ئەو شتانەی لە دەستمان دێت بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینكردنی وزە بۆ هەموو جیهان، ئەوەش لە پێناو دابینكردنی بەرهەمەكانی وەزە و پارێزگاری كردنە لە نرخێكی گونجاو."

ئەمرۆ وڵاتانى ئۆپێك پلەس بڕیاريان دا رۆژدانە دوو مليۆن بەرميل نەوت كەم بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین