كازمى: پێویستمان به‌ حكومه‌ت و بودجه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌باى عێراق و ئوردن، له‌ وتارێكدا گوتى، "عێراق پێویستى به‌ حكومه‌ت و بودجه‌ هه‌یه‌، جێى قبووڵكردن نییه‌ ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ بێ ئه‌و دووانه‌ بین".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌باى عێراق و ئوردنى له‌ نزیك سنوورى نێوان عێراق و ئوردن دانا، له‌ وتارێكى به‌ بۆنه‌ى پڕۆژه‌كه‌ باسى له‌ كێشه‌ى ئێستاى عێراق كرد و گوتى، "ئه‌م بارودۆخه‌ و ئه‌م بنبه‌ستبوونه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایيان بێت، چاره‌سه‌ریش گفتوگۆیه‌".

كازمى گوتیشى، "عێراق پێویستى به‌ حكومه‌ت و بودجه‌ هه‌یه‌، جێى قبووڵكردن نییه‌، ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ بێ ئه‌م دووانه‌ بین".

ساڵێك به‌سه‌ر دوایین هه‌ڵبژاردنى عێراق تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا حكومه‌تى عێراق پێكنه‌هاتووه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كازمیش كاربه‌ڕێكه‌ره‌ ناتوانێ بودجه‌ ئاماده‌ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین