بەرپرسێکی حەشدی شەعبی: چەكەكانمان ڕادەست ناكەین
نوچە نێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21/9/2026) موهەننەد عیقابی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی جەنگی لە دەستەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق لە (30)ی ئەیلوولی (2026)، لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی کۆمیسیۆنی سەربازیی باڵای نێوان بەغدا و واشنتن دێت. بەپێی ڕێککەوتنەکە، لەم بەروارەوە شێوازی بوونی هێزەکان لە ئەرکی مەیدانیی شەڕی دژی داعشەوە دەگۆڕێت بۆ هاوکاریی دووقۆڵیی ئەمنی و ڕاوێژکاری، چونکە ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ چەسپاندنی سەروەریی خاکی عێراق بەسەر تەواوی وڵاتدا، بۆیە ئێمە پشتگیریی تەواو لەم هەنگاوە دەکەین، باوەڕی تەواومان بەوە هەیە، عێراق بە هەموو هێزە ئەمنییەکانییەوە، توانای تەواوی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی هەیە بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ هێزێکی دەرەکی یان بیانی هەبێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی جەنگی لە دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئاماژەی بەوە دا، هەر هێرشێک بۆ سەر شاری هەولێر یان هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق، بە توندی رەتکراوە و قبووڵنەکراوە، چونکە هەولێر بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوە لە عێراق، سەلامەتیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە سەلامەتیی سەرانسەری وڵات، بۆیە ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک ئاسایشی ئەو ناوچانە بخاتە مەترسییەوە.
هاوکات موهەننەد عیقابی ڕەتی دەکاتەوە گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەن، بەڵکوو ئەوەی ئێستا هەیە، تەنیا ڕێکخستنەوەی چەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر جۆرە پشێوی و سەرپێچییەک بگیرێت. هەروەها ڕاشیگەیاند، ڕێگە نادیەن خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتانی دەرەوە. بۆیە ئامانجی سەرەکیمان پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕێگریکردنە لەوەی وڵات باجی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment