په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ دانیشتنێكدا تاوتوێ هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتووى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ سێیه‌مین دانیشتنى ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌بێت و كارنامه‌كه‌ى له‌ شه‌ش بڕگه‌ پێكهاتووه‌. بڕگه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنى بۆردومانه‌كانى ئێران كه‌ بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ ئادارى رابردووه‌وه‌، ئێران چه‌ندان هێرشى به‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوە. هه‌ر چه‌نده‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر به‌ ئێران ده‌ربڕیوه‌ و داواى روونكردنه‌وه‌یان كردووه‌، كه‌چى ئێران وه‌ڵامى نه‌داونه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئێران به‌رده‌وام بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌ بیانووى كردنه‌ ئامانجى پارته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین