جارێكى تر سه‌در پاشگه‌زبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ سڕكردنى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه‌ ره‌وتى سه‌در له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وته‌كه‌، جارێكى تر له‌ سڕكردنه‌كه‌ پاشگه‌زبووه‌وه‌.

شه‌وى رابردوو شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م 2022  ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به‌ "وه‌زیرى سه‌در" له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و سڕكردنه‌كه‌ى رایگه‌یاندبوو، ته‌نیا بۆ میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامه‌ له‌ به‌سڕه‌ و ناوچه‌كانى تر ناگرێته‌وه‌. له‌ هه‌مان تویت هاتووه‌، خه‌ڵكى سامه‌ڕا خۆیان داواى مانه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایه‌ له‌ شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ، ساڵح محه‌مه‌د عێراقى له‌ تویتێكى تر رایگه‌یاند، هێزه‌كانى سه‌رایا سه‌لام له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق "جگه‌له‌ سامه‌را و ده‌وروبه‌رى" سڕ ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش بۆ خۆدوورگرتنه‌ له‌ ئاژاوه‌. له‌ تویته‌كه‌دا وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در داواى له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد "جڵه‌وى میلیشیاكانى قه‌یس خه‌زعه‌لى بكات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین