سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: با یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام بکەینە دەرفەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى یادى لە دایکبوونى پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایى لە موسڵمانانى جیهان و عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات.
دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامهوه حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکاکارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە ههموو نەهامەتییەک بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
12ی ڕهبیعی یهکهمی 1444 کۆچی
2022/10/8
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment