ئۆكرانیا پردی نێوان دوورگەی كریمیا و رووسیای تەقاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "تەقاندنەوەی پردی سەرەكی نێوان دوورگەی كریمیا و رووسیا بەڵگەیە لەسەر سروشتی تیرۆرستیانەی دەسەڵاتی كیێڤ."

ئەمڕۆ شەممە (هەشتی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا پردی سەرەكی نێوان دوورگەی كریمیا و رووسیایان تەقاندەوە، تێكدانی ژێرخانی وڵات بەڵگەیە لەسەر سروشتی تیرۆرستانەی دەسەڵاتی ئۆكراینا."

سەربارەت بە وێرانكاردنی ئەو پردە، میخایلۆ بۆدۆڵیاك، راوێژكاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند، "تێكدانی ئەو پردە، سەرەتایە بۆ وێرانكردنی هەموو شتێكی نایاسایی، پێویستە هەموو شتێكی نایاسایی وێران بكرێت، هەموو شتە دزراوەكان بۆ ئۆكراینا بگێڕدرێتەوە."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی رووسیا ئەمڕۆ بەیانی رایگەیاند، "بارهەڵگرێك لەسەر پردی كریچ، كە رووسیا بە دوورگەی كریمیا دەبەستێتەوە تەقیەوە و پردەكەی وێران كرد."

ئەو پردە كە پێكهاتووە لە رێگەی ئۆتۆمبێل و هێڵی ئاسنی، رێگەی سەرەكی و ستراتیژی رووسیایە لە ساڵی (2014) دوورگەی كریمیای بە رووسیا دەبەستێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین