حه‌لبووسى واده‌ى دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى دیارى كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێت.

سێشه‌ممه‌ 11/تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆتایى به‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆ هێنا و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتووى بۆ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان كرد.

تا ئێستا پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ رێكنه‌كه‌وتوون، یه‌كه‌میان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و دووه‌میان به‌رهه‌م ساڵحى بۆ پۆسته‌كه‌ كاندیدكردووه‌.

له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌ عێراق، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ ته‌وافوقى سیاسى به‌ پێكهاته‌ى كورد دراوه‌ و تا ئێستایش بۆ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بووه‌، ئێستا پارتى دیموكراتى كوردستان داواى پۆسته‌كه‌ ده‌كات و كاندیدى بۆ ئاماده‌كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین