لە سلێمانى پەتایەک زیاتر لە (700) منداڵ ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى، بە هۆى بڵاوبوونەوەى پەتایەک لە نێو منداڵان، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، زیاتر لە (700) منداڵ ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون. دکتۆرێکى نەخۆشى منداڵان دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان گۆڕانکارى کەشوهەواى وەرزییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرینى یەکەم/2022) د. بەختیار پزیشکى پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانى منداڵان لە نەخۆشخانەى منداڵانیى سلێمانى ئاشکراى دەکات، تەنیا لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو زیاتر لە (700) منداڵ هێندراون بۆ نەخۆشخانە.

بە وتەى ئەو دکتۆرە، هۆکارەى بە هۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى ڕشانەوە و سکچوون بووە و هەروەک بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، هۆکارى گۆڕانکاری کەشوهەوای وەرزی و تێکەڵبوونی منداڵانە لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان.

هاوکات هۆشدارى بەو دایک و باوکان دەدات، ئەگەر منداڵەکانیان پاکوخاوێن ڕانەگرن، ئەم پەتایە زیاتر بڵاودەبێتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین