دەست بەدابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت ڕایدەگەیێنێت، "ڕۆژى (20)ى تشرینى یەکەم دەست بەدابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان دەکرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرینى یەکەم/2022) کەمال محەمەد، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کاتى دابەشکردنى نەوتى سپى ماڵانى ڕایگەیاند و گووتیشى، "پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات."

وەزیرى سامانە سرووشتییەکان لە کاتى سەردانیکردنى ئیدارەى راپەڕێن، لە بەشێکى قسەکانى زیاتر روونیکردەوە، "پارەی (320) هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە."

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، "سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەى ناوچانەى پار ساڵ نەوتى سپییان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەشدەکرێت."

ئەم بڕیارەى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان لە کاتێکدا، ئەمساڵ نرخى نەوت زۆر بەرزبۆتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕى نەوت فرۆشان دەگاتە (260) هەزار دینار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین