حاكم رزگار: له‌ كێبڕكێى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نه‌كشاومه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حاكم رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین كاندیدى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌ كێبڕكێى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كشابێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 حاكم رزگار له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، به‌شدارى له‌ كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات كه‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆیه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ كشابێته‌وه‌.

حاكم رزگار باس له‌وه‌یش ده‌كات تا ئێستا وه‌ك كاندیدى سه‌ربه‌خۆ ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ لایه‌نێكى سیاسى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ نه‌كردووه‌. دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا، سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌م، دانیشتنى تایبه‌تى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

گه‌وره‌ترین كێبڕكێ له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌بێت، پارتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵحى بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید كردووه‌. رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ماوه‌یه‌ك دادوه‌رى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق بوو، كه‌ سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى پێشووترى عێراقى دادگایى ده‌كرد. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین