نۆ مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى تایبه‌تى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، نۆ مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كران و چه‌ند كه‌سێك بریندارن، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ ده‌كات و به‌ له‌ناوبردنى دیموكراسى ناوى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌بات.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/تشرینى یه‌كه‌م/ 2022  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نۆ مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراون، له‌ ئه‌نجامداه چه‌ندان كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندارن.

ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ تویته‌ر په‌یامێكى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتوو، "به‌ توندترین گوزارشت سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كرانه‌ نزیك په‌رله‌مانى عێراق.. ئه‌م هێرشانه‌ دیموكراسى له‌ناو ده‌بن و عێراق له‌ بازنه‌ى هه‌میشه‌یى توندوتیژى قه‌تیس ده‌كه‌ن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین