لەتیف رەشید بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە دەنگاندانێکى نهێنیدا، ئەندامانى پەرلەمان لەتیف رەشید (169) دەنگ وەک سەرۆک کۆمارى عێراق لە نێو پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/تشرینى یەکەم/2022) بە ئامادەبوونى (269) ئەندام پەرلەمان لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆمارى نوێى عێراق هەڵبژێردرا.

  دانیشتنى ئەمڕۆ کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق، بە سەرۆکایەتیى محەمەد حەلبووسى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بە دەنگى (169) تیف رەشید وەک سەرۆک کۆمارى عێراق هەڵبژێردرا، لەبەرامبەردا د. بەرهەم ساڵح (92) دەنگى بەدەستهێنا، هەروەها (10) دەنگیش پووچەڵ بوو.

دواى رووخانى ڕژێمى بەعس لە عێراق، ئەمە چوارەم سەرۆک کۆمارى کوردە  دەبێت، وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێدرێ، دواى هەر یەک لە (جەلال تاڵەبانى، فوئاد مەعسوم، بەرهەم ساڵح).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین