سه‌ركرده‌كانى كورد پیرۆزبایى له‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن پیرۆزبایى له‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ سه‌رۆك كۆمار، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیش له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "دواجار گه‌لى كورد و عێراق له‌م پرۆسه‌ گرنگه‌ سه‌ركه‌وت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/ تشرینى یه‌كه‌م/2022  د.له‌تیف ره‌شید وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژێردرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى كورد و عێراق پیرۆزباییان لێكرد. 

باره‌گاى بارزانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجام داوه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووه‌، سه‌رۆك بارزانی هیواى ئه‌وه‌یشى خواستووه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق بكه‌وێته‌ قۆناغێكى تازه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ د.له‌تیف رەشید سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌نجام داوه‌، مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێ، "پیرۆزباییم لە د. لەتیف رەشید کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆك کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە".

بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "دواجار گەلی کورد و عێراق لەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازەدا سەرکەوت. بە ھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانمانەوە ھەر بۆچوونێکمان ھەبوو بێت، یەک ئەرکمان لەسەر شانە ئەویش پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و یەکگوتاریمانە لە ناوەند."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین