ئێران به‌ شێوازێكى نوێ ده‌ستى به‌ پیتاندنى یۆرانیۆم كردووه‌ ئێران

نوچه‌نێت

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسى "ڕۆیتەرز"ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز کە لەژێر زەویی چالاکی دەکەن لە ڕێگای جۆرێکی نوێی ئامێرى نوێ و پێشکەوتووى ئامێرى پیتاندن بە ناوی IR-4 دەستپێکردووە و ئەوەش هەوڵێکە لە ئاراستەی پێشێلکردنی زیاتری مەرجەکانی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی.

ڕۆیتەرز ئێوارەی ١٦ی ئادار ئەو هەواڵەی بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاوکردەوە. ئێران ساڵی ڕابردوو سێ ئامێرى پێشکەوتووی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە نەتەنز بەکار هێنابوو.

تاران پێشتر بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێره‌كانى پیتاندن جۆرى  IR-2 دەستی کردبوو بە پیتاندنی یۆرانیوم.

ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهانی تەنیا ڕێگا دەدات ئەو وڵاتە بە کەڵکوەرگرتن له‌ ئامێرى جۆری IR-1 پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات.

ئاژانسی وزەی نێەدەوڵەتی لە ١٥ی ئاداردا پشتڕاستی کردەوە کە ئێران ئاوڕێژێکی پێکهاتوو لە ١٧٤ ئامێرى IR-4ی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی لەژێر زەویی بە مەبەستی پیتاندنی ئۆرانیۆم دامەزراندووە و دەستی کردووە بە تێشاندنی "UF-6" یان گازی هگزافلۆراید بۆ ناو ئەو ئامێرانە.

ئەو هەوڵەی ئێران لە حاڵیکدایە کە ئیدارەی بایدن لە ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندوو بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێویستە ئێران سەرەتا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین