سه‌در: هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ به‌شدارى حكومه‌ت بكات له‌ ره‌وته‌كه‌مان ده‌رده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به‌ “وه‌زیرى موقته‌دا سه‌درى" رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له‌ په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ به‌شدارى حكومه‌ت بكات، ئه‌وا ده‌ریده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى نزیكه‌ له‌ سه‌در و به‌ "وه‌زیرى سه‌در" ناسراوه‌، په‌یامێكى درێژى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌خاته‌ڕوو.

وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ "پاشكۆ و میلیشیایى"وه‌سف ده‌كات و پێیوایه‌ بۆ له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌ درۆنییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ دێته‌كایه‌وه‌ و حكومه‌تێكه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ و عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ خاڵى سفڕ.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى له‌ په‌یامه‌كه‌ى چه‌ند جارێك لایه‌نگرانى سه‌در ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌ حكومه‌تى شیاع سوودانى به‌شدار بن و ئه‌گه‌ریش به‌شدار بن، ئه‌وا له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ ده‌رده‌كرێن و ئاشكرایشى ده‌كات كه‌ چه‌ندان هه‌وڵ هه‌بووه‌ بۆ رازیكردنى ره‌وته‌كه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 13 ى تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌تیف ره‌شیدى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌ڵبژارد و ئه‌ویش محه‌مه‌د شیاع سوودانى راسپارد، بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێ. سوودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌ و پێشتر ره‌وتى سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین