سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژێر سێبه‌رى ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

د. یه‌حیا كوبه‌یسى چاودێرى ناسراوى سیاسه‌تى عێراق، پێشبینى ده‌كات ره‌وتى سه‌در بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر سێبه‌رى ئێران.

شه‌وى رابردوو 15/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 د.یه‌حیا كوبه‌یسى كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى ئه‌كادیمى ناسراوى عێراقە له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پێشبینى كردووه‌، ره‌وتى سه‌در بگه‌ڕێته‌وه‌ لاى ئێران.

یه‌حیا كوبه‌یسى نووسیویه‌تى، "ره‌وتى سه‌در ئه‌نجامى تێوه‌گلانى له‌ بڕیاره‌ هه‌ڕه‌مه‌كى و تاوتوێنه‌كراوه‌كانى هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ ناچاره‌ خۆى له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌ دووره‌كانى بگونجێنێ،  له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانیش گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ سێبه‌رى ئێران، كه‌ سه‌لماندى هێشتا بكه‌رێكى كارایه‌ له‌و بواره‌یه‌ى كه‌ به‌ سیاسه‌تى عێراق ناوده‌برێت".

له‌ مانگى حوزه‌ریرانى رابردوو ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مان كشایه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ به‌ 73 كورسى براوه‌ى یه‌كه‌مى  هه‌ڵبژاردن بوو، زۆرێك له‌ چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ سه‌در هه‌ڵه‌ى كرد كه‌ له‌ په‌رله‌مان كشایه‌وه‌. دوێنێش سەدر رایگه‌یاند به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارى له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق ناكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین