له‌ حكومه‌تى نوێ هه‌ر له‌ لایه‌نێك هه‌شت كورسى هه‌بێت وه‌زاره‌تى به‌رده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى نزیك له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى راسپێردراوى حكومه‌تى عێراق میكانیزمى دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر لایه‌نێك هه‌شت كورسى په‌رله‌مانى هه‌بێت ئه‌وا مافى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێكى هه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 ئیهاب میرزا له‌ ره‌وتى "فوراته‌ین" كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاشكراى كردووه‌ له‌ یه‌كه‌م ساتى راسپاردنى سوودانى ده‌ست به‌ دانوستاندن كراوه‌ و میكانیزمى پێكهێنانى حكومه‌ت دیارى كراوه‌.

یه‌كێك له‌ میكانیزمه‌كان ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك لایه‌نه‌كان سێ تا پێنج كاندید بنێرێن، دووه‌میش پێدانى وه‌زاره‌ته‌كان به‌ خاڵ ده‌بێت، خاوه‌ندارێتى دوو كورسى په‌رله‌مان به‌ یه‌ك خاڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، واته‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌شت كورسى هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نى وه‌زاره‌تێكى "ناسیادى".

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپارد و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور سوودانى ده‌بێت له‌ ماوه‌ى ته‌نیا مانگێك پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین