سوودانى تێڕوانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى عێراق و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوى عێراق له‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق دووپاتى كرده‌وه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێز بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ ئه‌لینا رۆمانۆسكى كرد، له‌ دیدارێكدا تێڕوانینى خۆى به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خسته‌ڕوو.

سوودانى دووپاتى كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێز بكات، له‌ هه‌موو بواره‌كانى ئابوورى و كولتوورى و به‌ بوارى ئه‌منیشه‌وه‌.

باڵیۆزى ئه‌مریكایش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ بوارى تیرۆر و گه‌نده‌ڵى هاوكارى عێراق ده‌كات. محه‌مه‌د شیاع سوودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ئه‌و به‌ره‌یه‌ گرووپى میلیشیایان هه‌یه‌ و سه‌ربه‌ ئێرانن، پێشتر داواى ده‌ركردنى ئه‌مریكایان له‌ عێراق ده‌كرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین