ئێزیدییه‌كان داواى وه‌زاره‌تێك ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شه‌ریف سلێمان په‌رله‌مانتارى ئێزیدى له‌ عێراق به‌ ناوى پێكهاته‌كه‌ى ده‌كات، هاوشێوه‌ى حكومه‌تى عه‌لاوى و مالیكى، له‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانیش وه‌زاره‌تێكیان هه‌بێـت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 شه‌ریف سلێمان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك راسپێدراوى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كان دادپه‌روه‌ر بێت و له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى وه‌زاره‌تێكیان پێبدات".

هه‌ر له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئێزیدى ده‌ڵێ، "پێكهاته‌ى ئێزیدى له‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ ئاینییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆیه‌ داوا له‌ لایه‌ن سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، هاوشێوه‌ى حكومه‌تى عه‌لاوى و مالیكى، له‌م حكومه‌ته‌ نوێیه‌ وه‌زاره‌تێكیان پێبده‌ن".

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 13/ تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژارد و ئه‌ویش محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین