كتێبه‌كه‌ى سپیڤاك به‌ كوردى بڵاوكرایه‌وه‌ کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

كتێبى "ژێر ده‌سته‌ ده‌توانێت قسه‌ بكا؟" كه‌ له‌ لایه‌ن گایاترى سپیڤاك نووسراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كانى دنیا، به‌ زمانى كوردى له‌ لایه‌ن د. سه‌نگه‌ر حاجى وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى و بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18 /تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 د. سه‌نگه‌ر حاجى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد ئه‌مه‌ چواره‌م كتێبى وه‌رگێڕدراوى ئه‌وه‌، جیا له‌ وه‌رگێڕان دوو كتێبى ترى له‌سه‌ر ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى نووسیوه‌، د. سه‌نگه‌ر حاجى گوتى،  "ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ له‌ 140 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، ئەم کتێبە شەشەمین کتێبی چاپکراوی منە، دوو کتێبم لە نووسینی خۆمە و رەخنەی ئەدەبییە، چوارەکەی دیکەشم وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی، کتێبێکیشم دەربارەی تیۆرەکانی راگەیاندنە، سێ کتێبەکەی تریشم فەلسەفین، لە چاپکراوی دەستەی ئینسکلوپیدیای پارتی بە چاپی گەیاندووە".

كتێبى "ئایا ژێر ده‌سته‌ ده‌توانێت قسه‌ بكا؟" له‌ لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگ گایاترى ستیڤاك نووسراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كانى دنیا، له‌ ساڵى 1983 وه‌ك وتارێك له‌ كۆنگره‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا، دواتر وه‌ك كتێب بڵاوكرایه‌وه‌. ستیڤاك به‌ یه‌كێك له‌ بیرمه‌ندانى قۆناغى كۆلۆنیالیزم داده‌نرێت، ئه‌و كاتێك باس توانستى قسه‌كردنى ژێرده‌سته‌ ده‌كات و ده‌خاته‌ پرسیاره‌وه‌ ده‌یه‌وێ باس له‌ ره‌خساندنى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ رۆشنبیرییه‌ بكات، كه‌ توانایه‌ك به‌ گه‌لانى ژێرده‌سته‌ ده‌دات تا گوزارشت له‌ بوونى خۆیان بكه‌ن.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین