لە ماوەی یەك مانگدا لە چاکسازیی گەورانی هەولێر نزیكەی (2) هەزار كتێب خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە (8/7/2026) بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، ڕایگەیاند، "لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ پشتگیری لە پرۆسەی چاکسازی و پەرەپێدانی توانا فکری و ڕۆشنبیرییەکانی سزادراوان، گرنگییەکی تایبەت بە چاندنی کەلتووری خوێندنەوە" دراوە، بۆ ئەم مەبەستە وەک لە ئامارەکان هاتووە "تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا (1853) دانە کتێب لەلایەن سزادراوان خوێندراوەتەوە، کە ئەم ژمارەیە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاراستەبوونیان بۆ خوێندنەوە زانیاری و گەشەی کەسایەتی."
چاکسازی گەورانی هەولێر دەشڵێت، "کتێبخانەی ناو بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بە شێوازێکی مۆدێرن و ڕێکخراو ئامادە کراوە و ئێستا (9653) دانە کتێبی تێدایە، کە (6477) ناونیشانی جیاوازی لە بابەتەکانی وەک ئاینی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی، مێژوو و بوارە جۆراوجۆرەکانی تر لەخۆ دەگرێت. هەروەها، ژمارەی کتێبەکان بەردەوام لە زیادبوون و نوێکردنەوەدایە" و بە شێوەیەکی بەردەوامیش "خول، سیمینار و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان بۆ هاندانی سزادراوان بۆ خوێندنەوە ئەنجام دەدرێن. هەر سزادراوێک دەتوانێت بە ئازادی داوای کتێبی دڵخواز بکات، و دوای تەواوکردنی خوێندنەوە، کتێبەکە بگەڕێنێتەوە بۆ کتێبخانە تاکو کەسانی دیکەش لێی سوودمەند بن."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "کە ژووری کتێبخانە لەلایەن هۆبەی توێژینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و ڕێکخراو بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت" چونکە "ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژی گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوی چاکسازی، بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ئامادەکردنی سزادراوان بۆ گەڕانەوەیەکی باشتر و بەرپرسیارانە بۆ ناو کۆمەڵگا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment