ھونەرمەندێک چێشتخانەیەک لە ھەورامان دەکاتەوە کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

ئەرسەلان هەورامى، کە خاوەنى چەندین کارى هونەرییە، چێشتخانەیەک لە هەورامان دەکاتەوە و دەشڵێت، "ئەم کارەیەى نەک ڕێگر نەبووە لەبەردەم کارە هونەرییەکانى، بگرە یارمەتی دەریش بووە بۆ کارەکانم."

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرینى یەکەم/2022) هونەرمەند ئەرسەلان هەورامى، کە ماوەى دوو ساڵە چێشتخانەیەکى لە دەڤەرى هەورامان کردۆتەوە تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "هاوکاری سەرەکیم هاوسەرەکەمە، بەچێشتە زۆرتایبەتەکانی كڕیارانى سەرسام کردووە، هەروەها چەند ئەندامێکى ترى بنەماڵەکەم هاوکارمن لەو کارەدا."

سەبارەت بە هۆکارى دانانى چێشتخانەکەى، ئەرسەلان هەورامى دەڵێت، "لەگەڵ خانەوادەکەم بیرمان لەوەکردەوە کارێک بكەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەمان، تاوەکو گەشتیارى زیاتر سەردانى ئێرە و هەورامان بکەن."

بە وتەى ئەرسەلان هەورامى، بەشێکى زۆر لە هونەرمەندا سەردانى چێشتخانەکەى دەکەن و هەست ناکەن بۆ چێشتخانەیەک هاتوون، بەڵکو کۆڕێکى هونەرى هاتوون.

 هەروەها ئەو گووتیشى، "من هەربەردەوامم لەکارە هونەرییەکانم، بە هۆى گوتنى گۆرانی گوتنەوە، خەڵکانێکى زۆر ڕێزم دەگرن، نەخێر چێشتخانەکەشم ڕێگریم نەبووە بگرە یارمەتی دەریش بووە."

سەبارەت بە نوێترین کارى هونەرى ئاماژە بەوەدەکات، "کارێکی جوانم لەلایەن هونەرمەندی مەزن مامۆستا ئەنوەر قەرەداغیەوە، کاری موزیکی بۆ ئەنجام دەدرێت ئینشاالله لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئەنجامی دەگەیەنم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین