كورد چاوى له وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
د. سپیان عه‌زیز شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى له عێراق بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، ژماره‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى له به‌غدا پشكى كوردن، نزیكه‌ى 200 تا 400 پۆست ده‌بێت، كوردیش ئه‌م جاره هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین پۆسته‌كانى خۆى وه‌ربگرێت. سیپان شێروانى گوتى، "پۆستە وەزارییەكان کە هەمیشە سێ پۆستی وەزاریمان هەبووە، پۆستی وەزیرێکی سیادی، لەگەڵ دوو وەزیری تری خزمه‌تگوزارى لە پلەی باڵا، جگە لە پۆستەکانی تری پله‌ى وەزیر و راوێژکارو سەرۆک دەستە و پۆستە باڵاکان، لە سەربازییەکان و ئەمنییەکان و فەرماندەکان، بە گشتی جگەلە پۆستە وەزارییەکان ژمارەی ( 200 بۆ 400 ) پۆست هەیە کە پشکی کوردن، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە ئەم پۆستانە کەسانی تری لێ دانراوە، هەمیشە گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە کە دەبێت هاووڵاتیانی کوردستان سودمەندبن، لە پۆستەباڵاکان پلە وەزیفییەکانی عێراق، ئەم جارەش کار لەسەر ئەوە دەکرێ کە هیچ نەبێت کە بەشێک لەو پۆستانە بگەڕێنەوە بۆ کورد".
د.سیپان شێروانى:
كورد مافى زیاتر له 200 پۆستى له عێراق هه‌یه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، ناكرێت ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یشى به مافى حزبه‌كه‌ى زانى كه هه‌ر سێ وه‌زاره‌تى له پشكى كورد پێ بدرێت. سیپان شێروانى گوتى، "ئێمە پێمانوایە دەبووایە سێ وەزارەتەکە بۆ پارتی بن، چونکە جارێکی‌تر پۆستی سەرۆک کۆمار درایەوە بە یەکێتی، ئەگەر سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بووایە زۆر بە سانایی ( سێ ) وەزارەتەکە و جێگری سەرۆک پەرلەمانمان دەدایە یەکێتی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى لایه‌نه‌كانى تر‌ى كورد به‌شدارى له حكومه‌ت ناكه‌ن. سیپان شێروانى له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره گوتى، "ئه‌وان له هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت نیین، بۆیه پۆستیان به‌رناكه‌وێ".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌رله‌مانتارانى شیعه باسیان له‌وه كرد چوار وه‌زاره‌ت له حكومه‌تى سوودانى به كورد ده‌درێت له كۆى 24 وه‌زاره‌ت. له‌و چواره‌یان سێ بۆ پارتى و ئه‌ویتریان بۆ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه قسه‌یان بۆ نوچه‌نێت كردووه، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه تا ئێستا گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغى دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان.
د. موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان لە عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات، دیاركردنى پشكى كورد له وه‌زاره‌ته‌كان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ده‌وه‌ستێته‌وه، ده‌شڵێ، "دیاره ته‌نیا پارتى و یه‌كێتى به‌شدارى ئه‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ن".
د. موسه‌نا ئه‌مین:
له‌وه ناچێ سوودانى ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكاته‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كگرتوو باس له‌وه ده‌كات هێشتا دیاریش نییه، ئاخۆ وه‌زاره‌ته‌كان له حكومه‌تى سوودانى وه‌ك سه‌رده‌مى كابینه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ژماره‌یان كه‌م ده‌كرێته‌وه، یاخود له شێوه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى ده‌بن و زۆر ده‌بن.
د. موسه‌نا ئه‌مین گوتى، "لە کاتی عەبادی هەندێ وەزارەت کەم کرایەوە، دوایش دەرکەوت کە ئەو ئیجرائات و بڕیارە زۆر تەندروست نییە و ئەرکێکی حکومی وا کەم ناکرێتەوە کە شایەنی باس بێت، لە هەمان کاتدا تێکەڵ و پێکەڵییەک لە کاری وەزارەتەکاندا دروست دەکات، بەس تاوەکو ئێستا حکومەتی سوودانی راینەگەیاندووه، كه ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش بكات ئه‌وا كار له ژماره‌ى وه‌زاره‌تى هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌كات".
له كاتى باسكردنى پۆسته سیادییه‌كان له‌گه‌ڵ سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى، ئه‌و جیاوازى نه‌كرد له گرنگى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و دارایى، پێیوابوو هه‌ر كامیان بۆ كورد بێت گرنگه، كه‌چى د. موسه‌نا ئه‌مین دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى به‌ر كورد بكه‌وێت باشتره، ئه‌و گوتى، "بێگومان دارایی گرنگترە بۆ کورد، لەبەر ئەوەی بژێوی خەڵکە بڕیارە داراییه چارەنوسسازەکان لە وەزارەتی دارایی دەدرێن، داهاتى وەزارەتەکان هەمووی لە وەزارەتی داراییە".
كورده عومه‌ر : له‌وانه‌یه ئه‌م جاره شه‌ش وه‌زاره‌ت بۆ كورد ده‌بێت
کوردە عومەر په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، گرنگتر له دابه‌شكردنى پۆسته‌كان ئه‌وه‌یه حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له خزمه‌تى هاووڵاتیان بێت، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌یش كورده عومه‌ر ده‌ڵێ، "سوودانى له‌گه‌ڵ شاندى یه‌كێتى دانیشتووه و باسى له‌و خاڵه كردووه، كه ده‌بێت حكومه‌تى نوێ بۆ خه‌ڵك كار بكات".
كورده عومه‌ر له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه‌یش كرد، كه ئه‌گه‌رى هه‌یه تا شه‌ش وه‌زاره‌ت به كورد بدرێت، سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش پێیوایه وه‌زاره‌تى دارایى بۆ كورد گرنگتره، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه گرنگییه‌كه‌ى كه‌م نییه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى گوتى ،"خۆی بۆ کورد بێگومان پۆستە سیادییەکان، زۆر گرنگن ئەگەر تەماشا بکەی بۆ نموونە وەزارەتی دەرەوە، کە ئەمە پەیوەستە بە پۆستێکی سیادییە بۆ عێراق، هەم دارایش، داراییەکە بۆ ئێمه گرنگه، چونكه ئێمە بەردەوام کێشەمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر بابەتی شایستە داراییەکانە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment