کامیل ئەمین: ئامانجى دراما بیانییەکان لێدانە لە ریشەى نەتەوایەتیمان کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

ئەکتەر و شانۆکار کامیل ئەمین، لە دیمانەیەکى تایبەت بە نوچەنێت، قسە لەسەر کێشەکانى ئەمڕۆى بوارى سینەما و نواندن دەکات، بە بۆچوونى ئەو کارە هونەرییەکان وەک ڕابردوو گرنگیى باشیان پێنادرێت لە لایەن ناوەندەڕۆشنبیرى و هونەرییەکانەوە.

ئەکتەر و شانۆکار کامیل ئەمین، لە دیمانەیەکى تایبەت بە نوچەنێت، قسە لەسەر کێشەکانى ئەمڕۆى بوارى سینەما و نواندن دەکات، بە بۆچوونى ئەو کارە هونەرییەکان وەک ڕابردوو گرنگیى باشیان پێنادرێت لە لایەن ناوەندەڕۆشنبیرى و هونەرییەکانەوە.

کامیل ئەمین سەبارەت بە پەخشکردنى دراماى بیانى لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "ئەم درامایانە ئامانجیان لێدانە لە نەتەوەى کورد و لە وڵاتەکانى خۆیان وەک دراماى باش ئەژمار ناکرێن."

 

دەقى دیمانەى ئەکتەر و شانۆکار، کامیل ئەمین لەگەڵ ماڵپەڕى نوچەنێت:

نوچەنێت: دۆخی هونەری شانۆ و دراما بە گشتی چۆن دەبینی لە ئەمرۆدا؟

کامیل ئەمین: لەگەڵ ئەوبێ ئیمکانیات و سارد و سڕییەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ناڵێم خراپە، تا سنوورێک باشە، بەڵام ھەنگاوەکان لەچاو ھەشتاکاندا زۆر خاوە و پێویستی بە ھاوکاری کارکردنى زیاترە.

نوچەنێت: لەم ماوەی ڕابردوو هەندێ درامای کوردی بەرهەم هێندران، پێتوایە ئەو جۆرە بەرهەمهێنانە تاکوێ دەڕوات، تا چەند دەتوانێت ڕێ لە شەپۆلی درامای بیانی بگرێت؟

کامیل ئەمین: درامای کوردی ھەبوونی باشە لەگەڵ ئەو ھەموو کەمو کوڕییەی تێیدایە لەگشت ڕووەکانەوە، بەبڕوای من ڕێگرنییە لە ھاتنی کارە ھونەرییەکانی بیانی، چونکە ڕۆژانە لەزیاد بووندان و ھیچ فلتەرێک نییە بۆ ڕێگیری کردن، لە ھێنانیان لێپرسینەوە ناکرێت لە کەناڵەکان.

نوچەنێت: بۆچی دەبێت رێگە لە درامای بیانی بیگیرێت، مەترسی ئەو جۆرە دراما چییە لەسەر ئەم وڵاتە؟

کامیل ئەمین: لەبەر ئەوەی زۆربەیان ناڵێم ھەندێکیان لەگەڵ کولتوور و نەریتی کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە، زۆر جار لێدانە لە ڕیشەی نەتەوایەتیمان، لە وڵاتانی خۆیان لەڕیزی کارە باشەکانیان نییە.

نوچەنێت: هەندێک رەخنە لەسەر ئەوە هەیە، گوایە لە دراماکوردییەکاندا هەندێ لە ئەکتەران بەهەمان نواندن و ئەدای سەر شانۆ مامەڵە لەگەڵ کامێراشدا دەکەن، لەو بارەیەوە رای بەڕێزت چییە ؟ ئایا ئەوە گرفتێکە گەر گرفتە چۆن چارەسەر دەکرێت؟

کامیل ئەمین: بەتەکید وایە زۆر پێوەی دیارە دەرچووی شانۆ کاری سینەما دەکات، ئەمە ئەستەمە دەرچووی سینەما دەتوانێت نواندن بکات لە شانۆ، بەڵام شانۆکارێک قورسە بۆی، چونکە ئەو بەنواندنی شانۆ ڕاھاتووە لێرە بەھۆی خزمایەتی و بەرژەوەندی کەسی و مادی ڕۆڵەکان دەدرێت بەئەکتەر، لەسەر بنەمای سیناریۆ و کەسایەتی نادرێت بۆ کارەکان، زۆر جێگەی ڕەخنەیە و داڕمانی پێوە دیارە، پێویستە ئەوانەیش بنەبڕ بکرێت و ئەوانەی دەرھێنەرنین کاری دەرھێنان دەکەن وازبێنن باشترە لەکاری فاشل.

نوچەنێت: لە هەموو دونیادا گروپ و کۆمپانیای جیاوازی هونەری هەیە، کە هونەرمەندان دابەش دەبن بەسەریاندا، پێکەوە گروپ گروپ کار دەکەن، لەکوردستانیشدا ئەوە بەدی دەکرێت. پێت وایە دابەشبوونی هونەرمەندانی کوردستان لەسەر بنەما دروستکەو بۆ ململانێی باشکردنی هونەری بێت، یان وەک دەڵێن بۆ دژایەتی یەکترە؟ لەو بارەیەوە تاچەند لە جەوی هونەری رازیت؟ تاچەند رەخنەت هەیە؟ بۆچی؟

کامیل ئەمین: من دروست بوونی گروپی ھونەری بە باش دەزانم، بەڵام دەبێت ھاوکاری یەکتر بن بۆ پێشخستنی پڕۆسەی ھونەری کوردیمان بەبێ بەرژەوەندی، بەڵام بەداخەوە ئەمانە لە ڕقی یەک کاردەکەن، یەکتر دەشکێنن وە زۆر بەکەمی مۆرکی ھونەریان پێوە دیارە، زیاتر بازرگانن کە ئەمە نەبوونیان باشترە لە ھەبوونیان، خەڵکانێک ئیستیغلال دەکەن کە ھونەرمەند یان ئەکتەر نین، ئەلفو بێی لێنازانن بەبڕە پارەیەکی کەم بەکاریان دەھێنن ئەمە نەک باش نییە، بەڵکو کارەساتە بۆ بنەماکانی ھونەر.

نوچەنێت: جاران هونەری دراما و شانۆ گرفتی گەورەی بەشداریی خانمانی هەبوو، ئێستا لەو بوارەدا ژنان و کچانێکی زۆر بەشدارن لە جۆری کارو پەروەردەکردنیان رازیت؟ پێشنیارت چییە بۆیان؟

کامیل ئەمین: بەڵێ جاران ئەزمەی ئافرەت بوو ئێستا زۆرن، من پێم باشە سوودی باشی ھەیە، بەڵام بەشێوەیەکی دڵسۆزانە فێربکرێن و زانستی تێراوتێر بکرێن نەک بەھۆکاری لاوەکی نزیک ببنەوە لێیان، و جەوھەری پۆستەکە بە بارێکی تردا ببرێت ئەگینا جێگەی دڵخۆشییە ڕۆشنبیربوون و پەروەردەکردنیان سەرمایەیەکی باشە بۆ بناغەی ھونەریمان.

نوچەنێت: چەند رێگەیەک لە دونیادا هەیە بۆ دەستخستنی خەرجی کاری هونەری، سەرمایەگوزاریی کۆمپانیاکان لەبواری هونەردا، سپۆنسەرات، کەناڵەکان، بودجەی حکومەت، لە کوردستان کام لەم سەرچاوانە ئیستا بەردەستە؟ تا چەند بە ئاسانی ئەو هاوکارییانە بەدەست دێن؟ گەر بەدەست نایەن هۆکاریی چییە، خراپی ئاستی هونەرە، یان خراپی ئاستی هەڵسەنگاندن و پشتیوانی لەهونەر؟

کامیل ئەمین: خەرجی لەلایەن حکومەتەوە بۆ لایەنێکی زۆرکەم خەرج دەکرێت، زیاتر سپۆنسەر و کۆمپانیاکانە ئەمەش بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بازرگانی کردنە، لەگەڵ ئەوەیشدا ناڵێم خراپە کەمێک خزمەتی ھونەری تێدایە، نەخێر خراپی ئاستی ھونەرمەندان ھۆکاری سەرەکی نییە، بەڵکو ھۆکاری سەرەکی پشت گوێ خستنی پڕۆسەی ھونەرە و، گرنگی پێنەدانییەتی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بەداخەوە.

نوچەنێت: چی بکرێت بۆ ئەوەی لەبواری هونەریشدا سەرچاوەی داهات دروست ببێت، و هونەر بتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێت و هونەرمەند پێویستی بە داواکاریی نەبێت، هونەرەکەی بیژیەنێت ؟

کامیل ئەمین: دەبێت بە پلەی یەکەم حکومەت گرینگی پێبدات وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتییەکانی ڕۆشنبیری و ھونەر بودجەی تەواو خەرج بکەن بۆیان، وە مووچەیەکی تایبەت دابین بکرێت بۆ ھونەرمەندان ئەو ھونەرمەندانەی کە کارێکی تریان نییە ژیانیان بۆ ھونەر تەرخان کردوە، ھەروەھا ھەمووکارێک پارەی بۆ سەرف نەکرێت ئەگەر سیناریۆکە لە ئاستێکی باش نەبێت، ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت  و لەئاستێکی باشدا بێت ئەوکاتە ھونەر ئاھێکی پێدادێت و ھەنگاوەکان خێراتر دەڕۆن.

نوچەنێت: تۆ و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندى تر له‌ بوارى ته‌نز كارده‌كه‌ن و كاره‌ هونه‌رییه‌كانتان ره‌خنه‌یه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌. ئایا ئێستا كارى هونه‌رى ده‌توانێ كاریگه‌رى هه‌بێت و دیارده‌ى دزێوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ بسڕێته‌وه‌؟

کامیل ئەمین: بەڵێ بەدڵنیاییەوە کاریگەری ھەیە و خەڵکانێکی زۆر لێی ڕازین و پێیان باشە، بەتایبەت ماڵەکەی مەعروف و چەندان دراماى وەک پەتیرپۆرت ھەتا کارەشانۆییەکانیشمان جێگەی خۆیان کردووەتەوە.

نوچەنێت: سیاسه‌ت چه‌نده‌ زیانى به‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان داوه‌؟

کامیل ئەمین: سیاسەت کەمێک باشە وەک کاتی ڕژێم نییە، بەشی خۆیان ڕێگرن لە شتە زەقەکان بەتایبەت حیزب ئەما حوکمەت، کێشەی نییە واتە حیزبەکان لەبازنەیەکی بچوکدا ئەگینا بەگشتی زۆر کاریگەری نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین