میسال ئالووسى: ده‌بێت جووه‌كانى عێراق به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میسال ئالووسى سه‌رۆكى حزبى ئومه‌ى عێراقى و په‌رله‌مانتارى پێشووترى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌و جووانه‌ى عێراق كه‌ له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون، ده‌بێت به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2022  میسال ئالووسى له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باس له‌و جووانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ عێراق مابوونه‌وه‌ و له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ له‌ ساڵى 1969 له‌سێداره‌ دران و پێیوایه‌ ده‌بێت به‌ "شه‌هید" هه‌ژمار بكرێن.

میسال ئالووسى ده‌ڵێ، "هه‌موو به‌ڵگه‌ و زانیارییه‌ فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جووانه‌ى له‌ساڵى 1969 له‌سێداره‌ دراون، بێ تاوانن، بۆیه‌ ده‌بێت وه‌ك شه‌هیده‌كانى تر هه‌ژمار بكرێ، كه‌ به‌ ناڕه‌وا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ كوژراون".

ئالووسى پێیوایه‌ ده‌بێت كه‌سوكارى ئه‌و له‌سێداره‌دراوانه‌ى جوو قه‌ربوو بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانیش مافیان له‌ عێراق هه‌یه‌. میسال ئالووسى پێشتر چه‌ندان بڕیارى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ دركراوه‌، چونكه‌ داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئیسرائیل ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین