سوودانى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ ناته‌واوى پێشكه‌ش ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى شیعه‌ ده‌ڵێن، چاوه‌ڕوان ناكرێت رۆژى شه‌ممه‌ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ حكومه‌تى سوودانى بدات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یش بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نیا 14 وه‌زاره‌ت ده‌بێت و به‌ ته‌واوى نابێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 تركى عه‌ته‌بى به‌رپرس له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى  بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، ته‌واوى حكومه‌تى كازمى ئاماده‌ نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا كاندیدانى 14 وه‌زاره‌ت ئاماده‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م دوو رۆژه‌دا ئه‌وانى تریش یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وا  ده‌نگ به‌ حكومه‌تێكى ناته‌واو ده‌درێت و وه‌زاره‌ته‌كانى تریش بۆ كاتێكى تر هه‌ڵده‌گیرێن.

كه‌چى مه‌حمود حه‌یانى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هه‌وڵه‌كانى سوودانى كاتێكى زیاتریان ده‌وێ بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌كرێت و دوا بخرێت.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 13/ تشرینى یه‌كه‌م، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانى راسپارد حكومه‌ت پێكبهێنێ، به‌گوێره‌ى ده‌ستوور 30 رۆژ ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م سوودانییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین